عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

 

ئەندامێكی مەكتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی كوردستان رای دەگەیەنێت، بڕیاری هەژماركردنەوەی بەشێك و هەژمارنەكردنەوەی بەشێكی دیكەی دەنگی دەنگدەرانی عێراق لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا كێشەی دروستكردووە، ئاشكراشی دەكات كە هەژماركردنەوەكە تەنها لەسەر ئەو سندوقانەیە كە سكاڵایان لەسەر نەك لەسەر رێژەیەكی دیاریكراوی دەنگەكان.

نەبەز مستەفا ئەندامی مەكتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی ئەڤڕۆی تەلەفزیۆنی ئازادی رای گەیاند، لەسلێمانی 118 و لەهەولێر 215 سندوق هەژمار دەكرێتەوە، ئەوەش پێچەوانەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە كە بڕیاردا بەهەژماركردنەوەی سەدا سەدی سندوقەكان.

نەبەز دەڵێت: ئەو دادوەرانەی كە شوێنی كۆمسیارانیان گرتووەتەوە ئاشكرایان كردووە كە تا ئێستا هیچ ئەنجامێك رانەگەیەندراوە، ئەوە هەیە لەبارەی زیادبوونی رێژەی دەنگ یان كورسی لەچوارچێوەی ریكلامیدایە.

ئەو كاربەدەستەی حزبی شیوعی كوردستان دەڵێت: هەم دەسەڵام هەمیش ئۆپۆزسیۆن لەسەر ئەوە كۆكن كە پڕۆسەكە خاوێن نەبووە، ئاماژەش بەوە دەكات كە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەئاشكرا رایان گەیاندووە كە ساختەكاری لەپڕۆەسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەنجامدراوە بەتایبەت لەهەرێمی كوردستان.

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەكە كە لەبارەی هەژماركردنەوەی دەنگەكان و كاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدرا، لێرە كلیك بكە