بڕیار محەمەد - ماڵپەڕی رێگای كوردستان

 

مەرزی پەروێزخان ئاشكرای دەكات كە توانیویانە دەست بەسەر 13 تۆن و 380 كیلۆگرام دەرمانی لەناوبردنی گژوگیا و مێرودا بگرن كە خاوەنەكە ویستویەتی بەشێوەی ناسایی بیباتە ئێران.


بەشی راگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت: رۆژی پێنج شەممە 12/7/2018 بنكەی پۆلیسی كۆمەڵگەكەمان دەستیگرتووە بەسەر ئەو ماددانەدا كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بەشێوەیەكی نایاسای بیگەیەنێتە ئێران.


راگەیەندراوی مەرزەكە دەڵێت: دوای دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماددانە، رەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیانكراوە بۆ ئەنجامدانی رێكاری یاسایی لەدژی.