عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

چالاكوانێكی مەدەنی باس لەوە دەكات كە رەوشی كەمینەكان لەعێراق بەشێوەیەكی گشتی باش نییە، بەڵام بەبەراورد بەهەرێمی كوردستان و عێراق، لەهەرێم رەوشی كەمینەكان باشترە.

رەجەب كاكەیی چالاكوانی مەدەنی لەمیانی بەرنامەی ئەڤڕۆی تەلەفزیۆنی ئازادی رای دەگەیەنێت، لەعێراقدا كەمینەكان لەسەر بنەمای جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی دژایەتی كەمینە نەتەوەیی و ئاینییەكان دەكرێت.

كاكەیی دەڵێت، ئەو نەهامەتییەكانەی كە لەمێژوودا تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە لەسنورەكانی كەركوك و خانەقین و هەولێر و موسڵ توشی كورد هاتووە، توشی كاكەییەكانبووە، دەشڵێت، لەبەشێك لەشوێنەكانی عێراق، بۆ نمونە حەویجە كە كاكەییەكان وەدەرنراون و هیچ ئاسەوارێكیشیان لەو شوێنانە نەماوە.

ئەو چالاكوانە دەڵێت، لەدوای ساڵانی 2003ەوە كاكەییەكان لەروی ئاینییەوە رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە، ئەم رووبەرووبونەوەش بەشێوەیەكی گشتی لەعێراقدا.

 

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەكە، لێرە كلیك بكە