كەناڵی ئازادی وەك كەناڵێكی چەپی سیاسی گشتی لەسەر بنەماكانی گشەپێدانی مرۆیی بەردەوام و بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی یەكسانی خواز و سیكۆلار و نەهێشتنی چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە، پەخشی بەرنامە و ژانرەكانی دیكەی كاری رۆژنامەوانی دەكات، بەلەبەر چاوگرتنی بنەماكانی ئازادی رادەربرین و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی . كەناڵی ئازادی لە1ی ئایاری 2018دا، وەرزێكی تری كاركردنی بەدروشمی"لەپێناوی ئازادی و یەكسانیدا" پەخشی بەرنامەكانی لەسەر ئاستی كوردستان دەستپێكرد . چەند زانیارییەكی پێویست: - - كەناڵی رێگای كوردستان لە22 تشرینی یەكەمی 1992 لەشاری سلێمانی دامەزرا، پاشان ناوەكەی گۆڕدرا بەئازادی و دواتر لەشارەكانی دیكەی كوردستان (هەولێر، دهۆك، كەركوك، كەلار و رانییە) و ناوچەكانیتر كرایەوە . - رادیۆی ئازادی لە22ی نیسانی 1992 لەشاری سلێمانی بەناوی دەنگی ئازادی و دیموكراسی لەئێستادا پەخشی ئەم كەناڵە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانە بەكوالێتی HD. بنكەی سەرەكی لەهەولێر - رێكای كەركوك - نزیك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە و لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نوسینگەی خۆی هەیە.

- 009647704094131

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.